Accessibility links

هیندوستان سزای مەرگ بۆ تاوانکارانی دەرهەق بە منداڵان پەسند دەکات


خۆپێشاندان لە دژی دەسترێژی کردن بۆ سەر منداڵان، ئەحمەد ئاباد، هیندوستان ١٦ی ئاپریلی ٢٠١٨

دەسەڵاتی دادوەری هیندستان بڕیارێک سەبارەت بە دەستیدرێژیکردنی سێکسی دەردەکات.

حکومەتی هیندستان دەستنیشانی بڕیارێکی یاسایی کرد سەبارەت بە تاوانی دەستدرێژیکردنی سێکسی بۆ سەر منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵان بۆ ئەوەی پتر بتوانێت ببێتە بەر بەست و بەرەنگارییەک لەبەردەم بەرزبوونەوەی توندوتیژی و تاوان دژی خانمان.

گەلێک کەس ڕەخنەیان لە حکومەتی سەرۆک وەزیری ولات هەبوو کە بە شێوەی پێویست پارێزگاری لە ژنان ناکات و بە تایبەتی گوشاریان خستۆتە سەر پارتی دەسەلاتداری وڵات، پارتی بەهاراتیا جاناتا لە دەمێکدا ساڵی دابێت بەرەو هەڵبژاردنەکان دەچن.

میدیای پرێس ترەستی هیندوستان بڵاویکردەوە کە فەرمانە یاساییەکە لەلایەن سەرەک وەزیرانی وڵاتەکەوە رەزامەندی لەسەر دراوە و بۆ واژۆکردن بۆ سەرۆکی وڵاتەکە نێردراوە.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێک لەپارێزەرەکان بە ناوی ئەبها سینغ دەڵێت حکومەت ئەمڕۆ سەبارەت بە ئەو تاوانانەی دەرحەق بە خانمان دەکرێت بە کردەوە هەڵوێستی گرت، بەڵام ئەو ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت دەبێت کاتێکی سنورداری دیاریکراو دانێت بۆ هێنانی تاوانباران بۆ بەردەم یاسا لە دادگای هیندستان لەکاتێکدا کە دواکەوتنێکی بێ ئەندازە لەوبارەیەوە لەئارادایە کە پتر لە 30 ملیۆن کەیس تا ئێستا کە راگیراون.

هەروەها ئەو پارێزەرە گوتیشی رێژەی ئەو تاوانە لەهیندوستان لە سەدا 28 بەڵام لەکاتێکدا هەر لە 100 گۆمانلێکراو 72 کەسیان بەبێ سزا دەربازیان دەبێت.

XS
SM
MD
LG