Accessibility links

فڕۆنتێکس: کۆچبەران بەردەوامن لە فشار خستنە سەر سنووری باشووری ئەوروپا


سەرۆکی دەزگای پاراستنی سنووری ئەوروپا فابریس لیگری
سەرۆکی دەزگای پاراستنی سنووری ئەوروپا فابریس لیگری

سەرۆکی دەزگای پاراستنی سنووری ئەوروپا " فرۆنتێکس" وتی سنووری باشووری یەکێتی ئەوروپا لەسەر دەریای ناوەڕاست هێشتا لەمساڵدا فشارێکی زۆری لەسەرە بەهۆی ئەو کۆچبەرانەوە کە دەیانەوێت بگەنە ئەوروپا.

فابریس لیگری سەرۆکی دەزگاکە وتی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 119 هەزار ئەفریقی گیراون کاتێک هەوڵیانداوە لەڕێی بەلەمی کۆچبەرانەوە لە لیبیاوە بگەنە ئەوروپا و زیاتر لە 42 هەزاری دیکە لە تورکیاوە بۆ یۆنان بەڕێکەوتوون و 23 هەزار کەسی دیکە لەڕێگەیاندان بۆ ئیسپانیا لە جەزائیر و مەغریبەوە هاتوون.

لیگری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " فشارەکە، فشاری کۆچ ڕێکخراو و یاسایی نیە لەسەر کەنار دەریاکانی باشووری ناوچەی دەریای ناوەڕاست و تا ئێستاش ئەو فشارە هەر بەردەوامە."

لەکاتێکدا لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە ژمارەی کۆچبەران لەڕێی لیبیا-ئیتاڵیاوە کەمبۆتەوە لەژێر فشاری ئیتاڵیا و یەکێتی ئەوروپادا، بەڵام لیگری وتی ئێستا گەشتکردن بۆ ئیسپانیا زیادی کردووە لەچاو ساڵی 2016 دا.

هەروەها وتیشی بەکارهێنانی بەلەمی مەتاتی کوالێتی بەرز ئێستا چالاکییەکانی ئەو کەسانەی زیاد کردووە کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن.

یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2015 دا کۆچی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا وەستاند و کردیە کاری سەرەکی خۆی.

هەروەها لە ڕێکەوتنەکەی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپاوە کە لە ساڵی 2016 دا واژۆ کرا سەبارەت بە کۆچ کە بووە هۆی وەستاندنی بەشێکی زۆری گەشتەکانی پەنابەرە سورییەکان لەنێوان تورکیا و یۆناندا، فڕۆنتێکس وتی لەهاوڵاتیانی دەرەوە نزیکەی سێیەکی کۆچبەرانیان پێکهێناوە کە ژمارەیان دەگاتە دوو سەد هەزار و پینج سەد کەس لە ساڵی ڕابردوودا هەموویان دەستگیرکراون لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی بگەنە ئەوروپا.

هەروەها وتیشی لە ساڵی 2016 دا 511 هەزار کەس پەڕیونەتەوە بۆ ئەوروپا، بەوەش ڕێژەی سورییەکان و نێجیرییەکان گەیشتە لە سەدا نۆی هەموو کۆچبەران لە ساڵی 2017 دا، دوای ئەو وڵاتانەش کواتیڤوار و کینیا و مەغریب دێن.

دەزگاکە وتی زیاتر لە 18 هەزار نێجیری هەوڵیانداوە لەڕێی ئیسپانیاوە بگەنە ئەوروپا، لەکاتێکدا نزیکەی 14 هەزار سوری هەوڵیانداوە لەڕێی یۆنانەوە بگەنە ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG