Accessibility links

به‌رپرسانی خۆجێی و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن زوانێکی شه‌مه‌ مەلایەکی پێش نوێژی سه‌له‌فی به‌ده‌ستڕێژی چه‌کداران له‌شاری عه‌ده‌ن له‌ باشووری یه‌مه‌ن کوژراوه‌.

شێخ عادل ئه‌لشهری ئه‌مامی مزگه‌وتی ناوچه‌ی ئینما له‌ ڕۆژئاوای عه‌ده‌ن، له‌کاتی چوونی بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژی به‌یانی ده‌سترێژی گوللەی لێده‌کرێت.

ئه‌مه‌ سێهه‌م کاری کووشتنه‌ و هیچ لایه‌نێک په‌رپرسیارێتی نه‌خستۆته‌ ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ هۆکار چیبوه‌، به‌ڵام هه‌ندێک له‌جوداخوازانی سه‌له‌فی کۆنه‌په‌رست بۆ باشووری یه‌مه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ئه‌ندامی سه‌ره‌کی سوپای جووداخوازی باشوورن.

پارێزگاری پێشووی عه‌ده‌ن ئه‌نجومه‌نێکی دامه‌زراند، هه‌وڵدات باشووری یه‌مه‌ن جیاکاته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی به‌ ئەمزوانه‌ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌ێنرێت.

هه‌روه‌ها هێزی خۆجێی که‌ میرنشینی ئیمارات عه‌ره‌ب پشتیوانی ده‌کات باڵاده‌ستن له‌ عه‌ده‌ن و ئه‌ندامی سه‌ره‌کی هاوپه‌یمانین که‌ سعوده‌یه‌ ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات و له‌ساڵی 2015 چۆته‌ شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌نه‌وه‌، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به‌ مەنسور هادی بۆ ده‌سه‌ڵات دژ به‌ ئیسلامیەکان.

XS
SM
MD
LG