سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی به سه‌ره‌دانێکی فه‌رمی گه‌یشته تورکیا و رۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داڤود ئۆغلو کۆبۆوه. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، ئیلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت سه‌ردانی بارزانی بۆ تورکیا قۆناغێکی نوێیه له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورک و کورد. به‌رێز چه‌ڤیک هه‌روه‌ها گوتی ڕای گشتی تورکیا، به تایبه‌تی هه‌وادارانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و حکومه‌تی ته‌یب ئه‌ردۆگان به چاوێکی پۆسه‌تیڤانه ده‌ڕواننه کوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.