Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران ڕووبەڕووی قورسترین قەیرانی دارایی بۆتەوە لە ماوەی 40 ساڵدا


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی وڵاتەکەی ڕووبەڕووی قورسترین قەیرانی ئابووری بۆتەوە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا و حکومەت بەرپرس نیە لەوە بەڵکو ئەمەریکا بەرپرسە لەو قەیرانە.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕێکەوتنی ناوەکیی ئێران کشایەوە و هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا.

کرێکاران و شۆفێری بارهەڵگرەکان و جووتیار و بازرگانەکانی ئێران لێرە و لەوێ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن لەسەر ئەو ڕەوشە خراپەی ئابووری وڵاتەکە و لە هەندێک شوێندا پێکدادان ڕوودەدات لەنێوان خۆیشاندەران و هێزەکانی ئاسایشدا.

ماڵپەڕی فەڕمی سەرۆکی ئێران لە زاری ڕۆحانیەوە بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ وڵاتەکە ڕووبەڕووی قورسترین قەیرانی ئابووری بۆتەوە لە ماوەی 40 ساڵدا."

وتیشی " هۆکاری سەرەکی کێشەکانمان فشارەکانی ئەمەریکا و شوێنکەوتووانیەتی. نابێت لۆمەی حکومەت بکرێت کە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات لەسەر سیستمی ئیسلامی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG