له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له بڵاوه‌پـێـکردنی که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانی به ناو که‌نداوی فارس، پاش ئه‌وه‌ی ئێران هوشداری دا به که‌شـتیـیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵـگری ئه‌مه‌ریکا که نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌که.
وته‌بێژی کۆشکی سپی گوتی ئه‌م ئاگاهییه نیشان ده‌دات حکومه‌تی ئێران ڕۆژ به‌ڕۆژ دابڕاوتر و گۆشه‌گیرتر ده‌بێت.
ئیدریس ئه‌حمدی،شاره‌زا ی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران ولێکۆڵه‌ر له زانکۆی سوید، ده‌ڵێت ئێران به‌م هه‌ڕه‌شانه ده‌خوازیت نیشان بدات کۆڵ نادات و به خه‌ڵکی خۆشی ڕابگه‌یه‌نێت ئێران له ژێر مه‌ترسیدایه و ئێمه پێویستیمان به یه‌کڕیزی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هێرشمان بکرێته سه‌ر ده‌به‌رامبه‌ری دا ڕاده‌وه‌ستین. ئه‌حمه‌دی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئێران مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ش بێت سنوری(سه‌بری) ئه‌مه‌ریکا تاقی بکاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:14 خوله‌كه.