ڕۆژ به ڕۆژ قه‌یرانی سوریا گرژ و ئاڵۆزتر ده‌بێت و گوشـاره نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیش بۆ ڕاگرتنی خوێن ڕشتن له‌و وڵاته‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشـتا ڕووسیا و ئێران پشـتگیری ڕژێمی سوریا ده‌که‌ن.
توێژه‌ر له زانکۆی سـتۆکهۆڵم ئیدریس ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت له ده‌مێـکدا ئێران له ژێره‌وه پـشـتگیری مانه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا ده‌کات و به ملیاره‌ها دۆلاریشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌ره‌ج کردووه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کۆماری ئیسلامی خۆشی بۆ پاش ڕووخاندنی ئه‌سه‌د ئاماده ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:32 خوله‌كه.