سه‌رله‌نوێ ئێران گه‌ڕایه‌وه سه‌ر مێزی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له ئامێزه‌که‌ی.
دانوسـتاندنه‌کانی ئسته‌نبوڵ ئومێدی بوژاندنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـک بۆ قه‌یرانی ناو‌کی ئێران، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی نیگه‌رانیـیه‌کی زۆری کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی که له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌ترسن.
توێژه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم ئیدریس ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ئه‌م جاره‌ش ئێران هه‌ر ده‌یه‌وێت کات به فیڕۆ بدات و مه‌به‌ستی تاکتیکی هه‌یه نه‌ک سـتراتیژی. ده‌شڵێت ئێران هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ڕێـک‌ناکه‌وێت و کۆتایی به پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:55 خوله‌كه.