Accessibility links

ڕوانگەی سوری: لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر ئیدلب پێنج کەس کوژران


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر گوندێکی پارێزگای ئیدلب بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس کوژران.

ڕوانگەی سوری وتیشی واچاوەڕواندەکرێت ژمارەی کوژراوان لە گوندەکە زیاتر ببێت کە دەکەوێتە 40 کیلۆمەتر لە باشووری ئیدلبەوە.

جێی ئاماژەیە هێزەکانی سوریا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی ڕوسیا و هێزەکانی هاوپەیمانی هێرشێکیان دەست پێکردووە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئیدلب کە گەورەترین شوێنە تا ئێستا بەدەست ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە ماوەتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتیشی ژمارەی کوژراوان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا لە پارێزگای ئیدلب زیاد بووە بۆ 11 کەس دوای ئەوەی کۆمەڵێک لاشەی دیکە لەژێر پاشماوەکاندا دەرهێنراونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG