Accessibility links

بەهۆی زریان و لافاو 9 کەس لە ویلایەتەکانی نیویۆرک و نیوجەرزی گیان لەدەستدەدەن


فەرمانڕەوایانی ویلایەتەکانی نیویۆرک و نیوجەرزی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باری نائاساییان ڕاگەیاند بەهۆی باران بارینی زۆر و زریانی ئایدا کە بوە هۆی دروستبوونی لافاو و دۆخێکی مەترسیدار لەسەر ڕێگا و بانەکان، میدیاکانیش گیانلەدەستدانی بەلانی کەم 9 کەسیان بڵاوکردەوە.

کاتی هۆچول، فەرمانڕەوای نیویۆرک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ڕایگەیاندووە"من دۆخی نائاسایی ڕادەگەیەنم بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی نیویۆرک کە بەهۆی ڕەشەباکەی ئەمشەوەوە زیانیان بەرکەوتوە".

بێل دی بلاسیۆ سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک ئەوزریان و و کەش و هەوایەی بە "ڕووداوێکی مێژوویی کەش و هەوا" وەسف کرد.

خزمەتگوزاری کەش و هەوای نیشتیمانی بۆ یەکەم جارە باری نائاسایی لەسەر ئەو ڕەوشەی کەشو هەوایە ڕابگەیەنێت.

سەرۆک شارەوانی پاسایک هێکتۆر لۆرابە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند" بەلایەنی کەمەوە بەهۆی لافاوەکەی نیو جێرسی لە شاری پاسایک کەسێک گیانی لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG