خانمێکی ئێزدی که بۆ ماوه‌ی 10 مانگان له ژیر ده‌ستی داعشدا وه‌ک کوێله ئازاری چێشتوه هاتۆته واشنگتن و داوا ده‌کات یارمه‌تی به ئێزدێکان بکه‌ن و سه‌دان که‌سی تریش که هه‌روا له ژێرده‌ستی داعشدان ڕزگاریان بکه‌ن.
شیرین جه‌ردۆ، ته‌مه‌ن 25 ساڵی، له گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌ستانی فێدڕال، گرووپه‌کانی یارمه‌تی ده‌ری عیراق و دهزگالانی ڕاگه‌یاند چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجامدان.
جه‌ردۆ له وتووێژێکی له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌یی گوتی: "ئه‌من پێم گوتن خه‌ڵکی ئێمه و خاکی ئێمه له چنگ داعش ڕزگر بکه‌ن. داوام لێکردن 'هه‌تا که‌ی ده‌بێت چاوه‌ڕێی بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی خۆمان بزانین که هێشتاش له چنگ داعشدان؟'"
به گوێره‌ی ڕێکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، لانی که‌م 9،900 ئێزدی له کوشتارێکی داعش له ساڵی 2014 دا گیانیان له ده‌ست دا. له ده‌مێکدا گه‌لێک ئێزدی وه‌ک جه‌ردۆ ڕزگاریان هات، یان له ڕیگای پاره‌دان یان به قاچاخی، به‌ڵام ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ده‌وری 2،500 ئێزدی، که زۆربه‌یان ژنان و منداڵن، هه‌روا له سوریا و عێڕاقدا له چنگ داعش دان.
کاتێک داعش له مانگی ئاگوستی 2014 هێڕشی بۆ سه‌ر شنگال برد، جه‌ردۆ و 46 که‌س له بنه‌ماڵه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ک دیل گیران.
جه‌ردۆ گوتی: "داعشه‌کان من و 13 کچی گه‌نجی دیکه و دوو ژنی به ته‌مه‌نیان له بنه‌ماڵه‌ی خۆم جیا کرده‌وه."
پاشان ئه‌و له گه‌ڵ سه‌دان ژن و کچی تر بۆ ڕه‌قه بردران شوێنێک ئه‌وانیان ده‌فرۆشتن.
جێهردۆ باس ده‌کات که توانی به هاوکاری دانیشتوانی موسڵ به شێوه‌یه‌کی قاچاخ خۆی له ده‌ست داعش ڕزگار بکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "کاتێک هێرش کرایه سه‌ر موسڵ، هه‌موومان وامان بیرده‌کره‌وه که سه‌رئه‌نجام ده‌توانین سه‌ر له نوێ له گه‌ڵ بنه‌ماله‌کانمان یه‌ک بگرینه‌وه، به‌ڵام موسڵ نزیکه‌ی ئێستا ئازاد بووه به‌ڵام ئێمه هێشتا چاوه‌ڕیی ئه‌وانین بگه‌ڕێنه‌وه."