تۆفانی ئیرما هه‌روا به بای به هێز و بارانی قورس له که‌ناری باکوری کوبا به‌رده‌وامه له ده‌مێکدا به‌ره‌و ئه‌یاله‌تی فلوریدا ده‌چێت دوای ئه‌وای لانی که‌م 22 که‌س له ئاکامی ئه‌و تۆفانه‌دا مرد و زیانێکی کاوڵکارانه‌ی به هه‌ریمه‌که و شوێنی تر گه‌یاند.
ناوه‌ندی زانیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ لێکۆڵینه‌وه هوشداری سه‌باره‌ت به دوڕگه‌کانی باهاما، بیمینی و گره‌ند باهاما، و شێوه دوڕگه‌ی فلۆڕیداش ده‌دات.
ئه‌و تۆفانه، که یه‌کێکه له هه‌ره به‌هێزترین تۆفان که تا ئێستا تۆمارکرابێت، پێش بینی ده‌کرێت به‌یانی یه‌ک شه‌مه بگاته دوڕگه‌کانی فلوڕیدا و نیوه‌ڕو بگاته که‌ناره‌کانی باشووری رۆژئاوای فلۆڕیدا.
له ده‌مێکدا مه‌ترسی تۆفانه‌که له گۆڕێ دایه، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هوشداریان به ملیۆنها که‌س داوه که کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنانه چۆل بکه‌ن.
فلۆڕیدا داواوی له 5 ملیۆن و 600 هه‌زار که‌س کردوه پێش تۆفانی چاوه‌ڕوانکراو له رۆژی یه‌کشه‌مه‌دا مه‌ڵبه‌نده‌که چۆل بکه‌ن.
فه‌رمانداری فلۆریدا رێک سکات تۆفانه‌که‌ی وه‌ک کاره‌سات وه‌سف کرد که هه‌رگیز پێشتر تۆفانی له ئه‌و چه‌شنه‌ی نه‌دیوه و له سه‌ر تۆری تویتری خۆی داوای کرد که 1،000 په‌رستاری خۆبه‌خش یارمه‌تی بکه‌ن.