Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا: دەمانەوێت وەکو باشترین هاوڕێی یەکێتی ئەوروپا بمێنینەوە دوای جیابوونەوەکە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت وتی مێژوو خراپ لەسەر بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا دەنوسێت ئەگەر هاتوو بەڕێوەبردنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەخراپی بەڕێوەبچێت. وتیشی دەمانەوێت وەکو باشترین هاوڕێی یەکێتییەکە بمێنینەوە.

وابڕیارە بەڕیتانیا لە 29 ی ئەم مانگەدا لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە، بەڵام نوێنەرانی پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەیان ڕەت کردەوە. مەی ئێستا هەوڵدەدات گۆڕانکاری بکات لە ڕێکەوتنەکەدا پێش ئەوەی بیخاتە بەردەم دەنگدانی دووەمی پەرلەمانی بەڕیتانیاوە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت بە ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی وت " دەمانەوێت وەکو باشترین هاوڕێی یەکێتی ئەوروپا بمێنینەوە، ئەوەش مانای ئەوەی ئەم ڕێکەوتنە بەشێوەیەک پەسەند بکرێت کە پەیوەندییەکانی نێوانمان بۆ ساڵانی داهاتوو ژەهراوی نەکات."

وتیشی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پێشڕەوییەک کراوە و وتی " دەبێت کاری زیاتر بکرێت، دەکرێت بگەین بە بڕیاردان لەسەر ڕێکەوتنەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG