Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت وتی دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن داوای لێکردووە پۆستی وەزیری بەرگری وەربگرێت دەستی لەکارەکەی کێشاوەتەوە.

جێی ئاماژەیە جێرێمی هەنت ڕکابەری بۆریس جۆنسن بوو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا.

هەنت وتی " سەربەزربووم بەوەی کارم کردووە وەکو وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بەڵام لە پێویستی سەرۆک وەزیری نوێ تێدەگەم بۆ هەڵبژاردنی تیمە نوێیەکەی."

هەنت وتیشی " ئێستا کاتی ئەوەیە بگەڕێمەوە بۆ ڕیزەکانی دواوە و لەوێدا بەتەواوەتی پشتیوانی لە سەرۆک وەزیر دەکەم."

جێی ئاماژەیە کۆمەڵێک وەزیر لە حکومەتەکەی تێریزا مەی دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە و هەندێکیان شوێنەکانیان گۆڕی، ئەمەش دوای ئەوەی جۆنسن بووە سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا و بەڵێنیدا بەڕیتانیا تاوەکو 31 ی مانگی 10 لە یەکێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG