Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا: ئەو وڵاتانەی کۆتوبەند دەخەنە سەر ئازادی ڕاگەیاندن دەبێت باجەکەی بدەن


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت و نوێنەری تایبەتی بەڕیتانیا بۆ کاروباری ئازادی ڕاگەیاندن ئەمەل کلونی
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت و نوێنەری تایبەتی بەڕیتانیا بۆ کاروباری ئازادی ڕاگەیاندن ئەمەل کلونی

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت وتی ئەو وڵاتانەی کۆتوبەند دەخەنە سەر ئازادی ڕاگەیاندن دەبێت باجێکی دیبلۆماسی بدەن و هۆشیاریدا لە خراپبوونی ڕەوشی ڕاگەیاندن لە چین و شوێنەکانی دیکە.

لە کۆنگرەیەکدا لە لەندەن هەنت وتی " ئەگەر هەموومان پێکەوە بجوڵێین دەتوانین تیشک بخەینە سەر پێشێلکارییەکان و ناچارکردنی ئەو کەسانەی کە ڕۆژنامەنووسان ئازار دەدەن یاخود ڕێگەیان لێدەگرن کارەکانیان بکەن باجێکی دیبلۆماسی بدەن."

جێرێمی هەنت کە خۆی کاندید کردووە بۆ شوێن گرتنەوەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی دەبێت وڵاتان بەرهەڵستی ئەو کارە بکەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکاندا بۆ سەر ئازادی ڕاگەیاندن، وەکو کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ.

نوێنەری تایبەتی بەڕیتانیا بۆ کاروباری ئازادی ڕاگەیاندن پارێزەر ئەمەل کلونی لە وتارەکەیدا لە هەمان کۆنگرەدا هاوڕا بوو لەگەڵ لێدوانەکانی هەنتدا.

کلونی ڕەخنەی لەو ڕابەرانەی جیهان گرت کە کوژرانی خاشقچیان پشتگوێ خست، هەروەها ڕەخنەی لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیش گرت. هەنتیش وتی هاوڕا نیە لەگەڵ شێوازی قسەکردنی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا.

جێی ئاماژەیە بەڕیتانیا سپۆنسەریی کۆنگرەی ئازادی ڕاگەیاندنی کرد بە هاریکاری لەگەڵ حکومەتی کەنەدادا، شاندی زیاتر لە 100 وڵات بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کرد.

ئامانجی کۆنگرەکە بەرگریکردن بوو لە ئازادی ڕاگەیاندن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو حکومەتانەی کە کۆتوبەند دەخەنە سەر ئەو ئازادییە، هەروەها هانی ئامادەبووانی کۆنگرەکەی دەدا پەرە بەو پڕۆژانە بدەن کە پشتیوانی لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئاسایشی ڕۆژنامەنووسان دەکەن و ڕووبەڕووی چەواشەکاری دەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG