Accessibility links

سەرۆک وەزیری هەنگاریا دەڵێت یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر گاز و نەوتی ڕووسیادا ناسەپێنێت


سەرۆک وەزیری هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان

سەرۆک وەزیری هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان دەڵێت یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر گاز و نەوتی ڕووسیادا ناسەپێنێت، ئەمەش لەنێوەندی کۆبوونەوەکەی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپادا لە فەڕەنسا.

سەرۆک وەزیری هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان وتیشی " گرنگترین بابەت بۆ ئێمە بەشێوەیەکی گونجاو یەکلابووەتەوە: هیچ سزایەک ناسەپێندرێت بەسەر گاز یاخود نەوتدا، لەبەر ئەوە لە ماوەی داهاتوودا هاوردەی گاز و نەوتی هەنگاریا پارێزراوە."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا هەناردەی گاز و نەوتی ڕووسیای قەدەغەکردووە، لە ماوەی ڕابردووشدا وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس داوای لە وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی حەوت کرد نەوت و گازی ڕووسی قەدەغە بکەن، بەڕیتانیاش بەڵێنیداوە لە ماوەی ساڵێکدا ئەو کارە جێبەجێ دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG