Accessibility links

هەزاران کەس لە هەنگاریا بەشدارییان لە ڕێپێوانێک کرد بۆ پشتیوانیکردن لە زانکۆیەک


هەزاران کەس شەوی یەکشەممە ڕژانە سەر جادەکانی بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر پـرۆژە بڕیارێک کە پێیانوایە ئامانج لێی داخستنی زانکۆی CEU یە ئەوەی لە لایەن جۆرج سۆرۆسی ملیاردێری ئەمەریکی دامەزرێنراوە.

هەتا دێت و ناڕەزایی لە ناو هەنگاریا و دەرەوە زیاتردەبن لە بەرامبەر ئەم پـرۆژە بڕیارەی حکومەتی ڤیکتۆر ئۆربانی سەرۆک وەزیر کە بۆی هەیە یاسا و ڕێساکان لەسەر زانکۆ بیانییەکان توندتر بکات.

زانکۆی ئەوروپای ناوەند Central European University کە لە ساڵی 1991 وە دامەزراوە دەڵێت مەبەست لە پـرۆژە یاساکە نەهێشتنێتی لە وڵاتەکەدا، بەڵام حکومەت ئەو قسەیە ڕەتدەکاتەوە.

یاسا و ڕێسا نوێیەکان کاریگەریان دەبێت بەسەر ئەو زانکۆیانەی لە لایەن وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاوە دامەزراون. یەک لە بڕگەکانی نێو پرۆژە بڕیارەکە دەڵێت ئەو زانکۆیانە بەبێ ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەت بۆیان نییە بڕاوانامە بدەن.

سەرۆک وەزیر ڤیکتۆر ئۆربان ڕۆژی هەینی وتی زانکۆی ئەوروپای ناوەند کە هیچ بینای زانکۆی ئەمەریکی نییە، ئێستا ئایندەی وەستاوەتە سەر وتووێژی نێوان هەردوو حکومەتی هەنگاریا و ئەمەریکا. وتیشی ئەم "زانکۆیەی سۆرۆس" ساختەکاری دەکرد چونکە دەیتوانی بڕوانامەیەکی هەنگاری بدات و بڕوانامەیەکی ئەمەریکیش، ئەمەش تایبەتمەندییەکی ناڕەوای دەداتێ لە بەرامبەر زانکۆ خۆجێیەکانی وڵاتەکە.

خوێندکاران و ڕێکخراوەکانی مامۆستایان لەگەڵ زیاتر لە 500 ئەکادیمی نێودەوڵەتی، لەوانە 17 کەسیان براوەی خەڵاتی نۆبڵن، بەشدارییان لە ڕێپێوانەکە کرد بۆ پشتیوانیکردن لە زانکۆی ئەوروپای ناوەند، دەڵێن ئەم زانکۆیە یەکێکە لە سەنتەرە سەرکەوتووکانی فیکر لە وڵاتەکەدا.

زیاتر لە 1400 خوێندکاری 108 وڵات لە زانکۆی ئەوروپای ناوەند دەخوێنن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG