Accessibility links

هەنگاریا باڵیۆزی سوید لەمەڕ ڕەخنەکانیان بەرامبەر ڕێبازەکانی کۆچبەری لە وڵاتەکەیان ئاگاداردەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی هەنگاریا دەڵێت باڵیۆزی سویدیان بانگهێشتکردووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر تێبینیە ڕەخنەئامێزەکانی وەزیری دەرەوە و کاربەسەستانی دیکەی سوید بەرامبەر بە هەنگاریا بە تایبەتی لەمەڕ ڕێبازەکانی دژە پەنابەرێتی لە وڵاتەکەدا.

پیتەر زیجارتۆ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا لە ڕۆژی پـێنجشەممەدا وتەکانی سویدی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر هەنگاریا لەلایەن حکومەتی سویدی لایەنگری کۆچبەری ناودێرکرد.

زیجارتۆ هەروەها قسەکانی مارگۆت واڵستروم وەزیری دەرەوەی سویدی ڕەتکردەوە ئەوەی لە تویتێکدا گوتوبوی ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆك وەزیری هەنگاریا و ماتیۆ سالڤینی وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا هاوپەیمانێکیان دژ بە دیموکرات و چەپڕەوەکان پێکهێناوە.

و گوتی ئۆربان و سالڤینی ئەوانەی لە ڕۆژی سێشەممەدا لە میلان کۆبووبنەوە ئاشکرایانکردبوو کە بەرەنگاری کۆچبەرانی نایاسایی دەبنەوە.

XS
SM
MD
LG