Accessibility links

یارمەتییەکانی مرۆڤایەتی دەگاتە یەمەن


منداڵان لە دەرەوەی ئافیسەکانی یو ئێن لە سەنعای پێتەخت خۆپێشاندانیان لە دژی هاوبەندی بە ڕێبەری سعودیە دەربڕی. ٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زاینی
منداڵان لە دەرەوەی ئافیسەکانی یو ئێن لە سەنعای پێتەخت خۆپێشاندانیان لە دژی هاوبەندی بە ڕێبەری سعودیە دەربڕی. ٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زاینی

ئاژانسانەکانی یو ئێن گوتیان ئەگەر بە خێرایی پێشی کەم بوونی خواردەمەنی نەگرن، لانی کەم ١ ملیۆن منداڵ تووشی نەخۆشی دیفتیریا دەبن

سێ فرۆکەی هەڵگری یارمەتییەکانی مرۆڤاتەتی و کارمەندانی مرۆڤایەتی گەیشتوونەتە شاری سەنعای یەمەن.

ئەوە یەکەم یارمەتییە بۆ نێو وڵات لە ماوەی سێ حەوتوودایە، دوای ئەوەی هاوبەندی بەڕێبەری عەڕەبستانی سعودی بەربەستی لە پێش چوونی کەرەسە و پێدوایستی سەرەتایی بۆ نێو یەمەن دانا.

ڕێبەرانی پرۆگرامی خواردەمەنی جیهان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، یونیسێف هوشدارییان دا کە سەرئەنجامی ئەو بەربەست کردنە بۆ هۆی ئەوەی ژمارەیەک لە خەڵک گیانیان لە دەست بدەن.

ئەو ئاژانسانە گوتیان کە ٧ ملیۆن لە ئەوپەری برسیەتی دا دەژین و بۆی هەیە ژمارەیان بەرەو زیاتری بچێت.

ئەو ئاژانسانە گوتیان ئەگەر بە خێرایی پێشی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە نەگرترێت، لانی کەم ١ ملیۆن منداڵ تووشی نەخۆشی دیفتیریا دەبن، واتا جۆرە باکتریایەک کە گرفت دەزگای هەناسە هەڵکێشان بە تایبەت لە نێو منداڵان دا پێک دێنێت. ئەوان هەروا هوشداری نەخۆشی هەوکردنی سیپەلاک دەدەن کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٩٠٠ هەزار کەس تووشی بوونە.

شەڕ لە یەمەن بۆتە هۆی کوژرانی ١٠،٠٠٠ کەس و ئاوارەبوونی ٣ ملیۆن خەڵکی تر. تەنانەت پێش دەستپێکردنی شەر لە ٢٠١٥، یەمەن هەرە وڵاتی هەژاری عەڕەب لە جیهاندا بوو.

XS
SM
MD
LG