Accessibility links

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە ئەمەریکا دەکات چەک بە بەحرەین نەفرۆشێت


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ" Human Rights Watch " وتی داوای لە ئەمەریکا کردووە ئەو دوو گرێبەستی چەکەی کە بەنیازە لەگەڵ بەحرەیندا واژۆی بکات ئەنجامی نەدات بەهۆی تۆماری خراپی بەحرەینەوە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

پێش چەند ڕۆژێک ئەمەریکا لەسەر گرێبەستێک ڕازی بوو بۆ فرۆشتنی 3000 تۆپهاوێژ بە بڕی 45 ملیۆن دۆلار. لەمانگی چواریشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕازیبوو بە فرۆشتنی فڕۆکەی کۆپتەری جەنگی بە بڕی 911 ملیۆن دۆلار.

بەڕێوبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی چاودێری مافەکان مرۆڤ لە واشنتن وتی " ئەو دوو گرێبەستی چەکە دەریدەخەن کە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ دەیانەوێت گوێ نەدەن بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە بەحرەین."

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرپرسانی بەحرەین تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی ئەوەی هەوڵی لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆن دەدەن، حکومەتیش دەڵێت ئۆپۆزسیۆن پەیوەندییان هەیە بەو چەکدارانەوە کە لەلایەن ئێرانی دوژمنەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و لە چەند ساڵی ڕابردوودا هێرشی کوشندەیان ئەنجامداوە بۆ سەر هێزەکانی ئاسایش.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ وتی " ساڵی ڕابردوو بەحرەین هەڵمەتەکەی بۆ سەر چالاکەوانان و پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان زیاتر کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG