Accessibility links

هیومن ڕایتس: هێرشە کیماییەکەی سوریا تاوانی جەنگە


بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی هیومن ڕایتس واچ کینیث ڕوث
بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی هیومن ڕایتس واچ کینیث ڕوث

سەرۆکی ڕێکخراوی هیومن ڕایتس وتی هێرشە کیمیاییەکەی سوریا دژی هاوڵاتیانی مەدەنی تاوانی جەنگە و جێ پەنجەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدی پێوە دیارە، بەڵام ڕوسیای هاوپەیمانی بەشدارە لەو تاوانەدا ئەگەر بسەلمێنرێت چەکی کیمیایی بەکارهاتووە.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی هیومن ڕایتس واچکینیث ڕوث وتی دەبێت وڵاتانی جیهان بیر لەوە بکەنەوە فشار بخەنە سەر سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن پێش ئەوەی میوانداری یارییەکانی کاسی جیهانی بۆ تۆپی پێ بکات، چونکە ئەسەد ئێستا " بەڕاستی هیچ ڕێزێکی نەماوە".

لەلای خۆیەوە دیمەشق ڕەتی کردەوە هێرشی کیمیایی ئەنجام دابێت و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی ئەو جۆرە هەواڵانە درۆن.

ڕوث لە ئۆفیسەکەی لە جنێڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز وتی " بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئەسڵدا تاوانی جەنگە. دەشڵێم ئەو کەسانەی کە وادیارە کراونەتە ئامانج هاوڵاتی مەدەنی بوون، کە ئەوەش شتێکی شاراوە نیە بۆ حکومەتی سوریا."

وتیشی ئەم جۆرە هێرشانە ڕێکەوتنەکانی جنێڤ پێشێل دەکات و دەبێت ئەو کەسانەی ئەنجامیان داوە دادگایی بکرێن لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتی یاخوود دادگایەکی تایبەت لە سوریادا.

ڕوث وتی ئەسەد لە ڕابردوودا ڕاهاتووە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، نەک لەبەر ئەوەی توانای ئەوەی هەیە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بکوژێت ، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەوە چەکێکە ترسێکی زۆر دەخاتەوە و دوژمن لاواز دەکات."

هەروەها وتی هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە حکومەتەکەی ئەسەد بەرپرسیارە لە پەیڕەویکردنی ستراتیژییەتی کردنە ئامانجی هاوڵاتیانی مەدەنی، کە ئەوەش ستراتیژییەکە بە تاوانی جەنگ لە قەڵەم دەدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG