Accessibility links

سەباح عەلی قارەمان: بە هەموو شێوەیەک بە بۆکس و شەق پەلاماری منیاندا و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردم


سەباح عەلی قارەمان
سەباح عەلی قارەمان

هەروەها دەڵێت: "ئەمە جاری یەکەم نیە وام بەسەر دێت ساڵی 2010 هەوڵی تیرۆرم درا"

پێشێلکاریی و توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەوانان و میدیاکاران لەهەرێمی کوردستاندا بەردەوامە، هاوکات سەرباری نیگەرانی زۆرێک لەرێکخراوە جیهانییەکان و میترۆ بۆ داکۆکی لەرۆژنامەوانان و سەندیکای رۆژنامەوانان ، بەڵام هێشتا پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەوانان لە هەرێمی کورستاندا هەر لە لێدان و وداپڵۆسین و کوشتن و وونکردنەوە بەردەوامە.

سەباح عەلی قارەمان، رۆژنامەنوس و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند كە رۆژی شەممە لەلایەن بەڕێوبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی و هەڵسوڕاوێكی دیاری گۆڕانەوە لێی دراوە ئەوەش وەك خۆی دەڵێت”لەسەر نوسین و بیروڕای جیاواز بوە.”

سەباح عەلی قارەمان، راگەیاند كە ماوەیەك لەسەر “كێشەی تەوریسی سیاسی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا”چەند نوسینێكی رەخنەگرانەی بڵاوكردۆتەوەو كاتژمێر 11:40 خولەكی رۆژی (شەممە) كاتێك لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی وەستاوە، سەركەوت حەسەن، هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان هاتوە و پێیوتوە: تۆ بۆچی رەخنە لە كوڕی كاك نەوشیروان دەگرێت؟”​

سەباح وتی”منیش پێموتوە نوسینەو پەیوەندی بەتۆوە چییە و تۆ چیت دەوێت؟”، بەپێی قسەی سەباح لەو كاتەدا “سەركەوت حەسەن زلـلەیەكی تێسرەواندوەو پاشان كەسێكی دیكەو دوان لە پاسەوانەكانی ناوبراو بەشەق و بۆكس لێیانداوەو كۆمەڵێك برادەری خۆی لەژێر دەستیان دەریانهێناوە.”

ئاسۆ جەبار بۆ بەدواداچونی ئەو کەیسە لەگەڵ رۆژنامەوان سەباح عەلی قارەمان دا بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ سازکردووە...

سەباح عەلی قارەمان دەڵێت "ئەمە پێش ئەوەی ئیهانەکردن بێت بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان، ئیهانەکردنی خودی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایە."

دەشڵێت "ئەمانە نوسین بە نوسین وەڵامنادەنەوە، بەڵکو نوسین بە شەق و پەلاماردان و هەڕەشەی کوشتن و تیرۆر وەڵامدەدەنەوە."

هاوکات دەڵێت "ئەمە جاری یەکەم نیە وام بەسەر دێت ساڵی 2010 هەوڵی تیرۆرم درا"

سەبارەت بە پرسیارێکی دەنگی ئەمریکا کە دەڵێت لەکاتێکدا بزوتنەوەی گۆڕان زۆرێک لەپێشێلکارییەکانی کە بەرامبەر رۆژنامەوانان دەکرێت دەخاتە ڕوو و داکۆکی لەسەر دەکات، بەڵام رۆژنامەوانێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەرپرسێکی خودی بزوتنەوەکەوە پێشێلکاری بەرامبەر دەکرێت، لە وەڵامدا سەباح عەلی دەڵێت "ئەوە کارەساتێکی گەورەیە جارێ لەدەسەڵاتدا نین، جارێ هێزت نیە وا بیردەکەیتەوە..."

سەبارەت بە رزگارکردنیشی دەڵێت "سێ چوار هاورێی خۆم فریام کەوتن لەژێر دەستیاندا دەریان کردم، دەنا نیازیان خراپ بوو."

دەشڵێت "بە هەموو شێوەیەک بە بۆکس و شەق و زلە پەلاماری منیان داو هەڕەشەیان لێکردم و وتیان دواتر لەدەرەوە تیرۆرت دەکەیەن....."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00

XS
SM
MD
LG