کەمپینی ئازادکردنی نوسەر و روناکبیر فەرهاد پیرباڵ دەڵێت وا 50 رۆژە زیاترە دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به نایاسایی زیندان كراوه و ڕۆژ به ڕۆژ بارودۆخی ته‌ندرو‌ستیی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
هەروەها دەشڵێن له چه‌ند نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسدا كه له زیندانه‌وه دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ناردوویه‌تیه ده‌ره‌وه، باس له خراپی بارودۆخی خۆی ده‌كات كه له‌و به‌ندیخانه‌ی كه لێیه‌تی شوێنی مانه‌وه‌ی پیسه و هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه، له‌گه‌ڵ بكوژ و تاوانبارانی ترسناك به‌ند كراوه. له ئێستاشدا زۆر به زه‌حمه‌ت رێگه ده‌درێت منداڵه‌كانی ببینێت. جگه له‌مانه‌ش ئێستا دكتۆر فه‌رهاد به‌بێ پارێزه‌ره.
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوان و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌سه‌لمێنێت كه ڕایگه‌یاندبوو گوایه''دۆخی دكتۆر فه‌رهاد باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه...
هەروەها رێکخەرانی کەمپینەکە بڵاویانکردۆتەوەو دەڵێن ئێمه وه‌كو كه‌مپه‌ینی ئازادی بۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، داوا له ئازادیخوازانی كوردستان، میدیاكان، رۆژنامه‌وانان، نووسه‌ران و هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و فشاری زیاتری مه‌ده‌نی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیسی هه‌ولێر و ده‌زگای دادوه‌ری دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین كه ئازادیخوازان به گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانی ئاشیانه‌ی به‌رفراوان داوای ئازادكردن و چاره‌سه‌ركردنی دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ بكه‌ن.
ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکی بۆ پتر وردبونەوەو زانیاری زیاتر لەسەر دەستگیرکردن و وەڵامدانەوەی بەرێوبەری پۆلیسی هەولێر و بارودۆخی فەرهاد پیرباڵ وتووێژی لەگەڵ نوسەر و رۆژنامەوان بەرزان عەلی حەمەدا سازکردووە...
بەرزان دەڵێت "عەبدولخالق تەلعەت کە بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێرە مافی ئەوەی نیە کە هیچ قسەیەک بکات لەسەر کەیسی فەرهاد پیرباڵ، ئەگەر نەخۆشە با وەزارەتی تەندروستی و پزیشک قسەی لەسەربکات، ئەگەر تاوانباریشە دەبێت دادوەر قسە بکات."
دەشڵێت "بەداخەوە فەرهاد پیرباڵ نە پارێزەری هەیە نە پزیشکی هەیە."
سەبارەت بە کەمپینەکەش بەرزان عەلی حەمە دەڵێت "کەمپینەکەمان نەوەک هەر بۆ فەرهاد پیرباڵە بەڵکو بۆ کەسانی دیکەشە کە بەو جۆرە نایاساییە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت."
دەشڵێت "ئێمە بەردەوام دەبین هەتاوەکو فەرهاد پیرباڵ ئازاد دەکەین یان چارەسەری دەکەن یان یان بە ئاشکرا پێمان دەڵێن بۆ فەرهاد لەزیندان هێڵراوەتەوە."
هاوکات کەمپینەکە "وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسی و ئەمریکییەکانیان لەکەیسەکەی فەرهاد ئاگادارکردۆتەوە."
سەبارەت بەوەی ئایا دەڵێن فەرهاد پیرباڵ مناڵەکانی ببینێت بەرزان دەڵێت "بەداخەوە مناڵەکانی زۆر بە زەحمەت باوکیان بینیوە."
هاوکات "لەماوەی رابردوودا بۆ هەر بینینێکی فەرهاد پیرباڵ پێویستی کردووە یان وەزیری ناوخۆ یان جەنابی بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر فەرمان دەربکات تا مناڵەکانی بیبینێت."
دەشڵێت " بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شارێکی گەورەی وەک هەولێر ئەدیبێکی گەورەی بۆ 50 رۆژ بەناوی نەخۆشییەوە هێشتۆتەوەو چارەنوسیشی بە کەس ناڵێت...."