Accessibility links

چاودێری مافەکانی مرۆڤ: لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانە لە ئێران ٣٠ کەس کوژراون


خۆپێشاندانی خوێندکارانی تاران، دێسەمبری ٢٠١٧

ژمارەیەکی زۆریش لە خۆپێشاندەران بریندار بوون و هەروەها لە بەندیخانەدان.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی لێدوانێک ڕێگەیاند کە لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە یەکەم مانگی زستانی پارەکەوە هەتا ئێستا لانی کەم ٣٠ کەس کورژاون.

ئەو ڕێکخراوە لە بەیانیەی هەینی ٩ی خەرمانان، گوتی لە مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٥٠ کەس لە خۆپێشاندەران گیراون، لە هەمان کاتیشدا ڕایگەیاند کە حکومەتی ئێران دەبێت تەواوی ئەو کەسە گیراوانەی لە خۆپێشاندانەکانی بە ئاشتی دا بەشداریان کردووە تاوانیان لە سەر لابچێت.

لە ئەو بیانیەیەدا هاتوە کە کۆماری ئیسلامی لێکۆڵینەوەیەکی تەواوی لە هۆیەکانی کوژرانی خۆپێشاندەران بڵاونەکردۆتەوە و ئەو خۆپێشاندانانەی بە کردەوەکانی بیانییەکان پەیوەند داوە.

سارا لی ویتسن، بەڕێوەبەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوە کە لە ئەو لێدوانە دا گوتی: "حکومەتی ئێران لە ڕێنوێنییەکانی حکومەتەکانی سەرکوتکار نەخشی خۆی بە کردەوە جێ بە جێ دەکات؛ نارازییەکانی بێ تاوان دەگرن و لێپرسینەوە لە سەرکەسانی سەر بە ئاسایشی حکومەتیش ناکەن."

ئەو لێدوانە وێڕای بە ناپەسند زانینی گیراوەکانی بەربڵاو لە کەرەج، تاران و ئیسفەهان لە ئاکامی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردوو، ئاماژەی تۆئیت مێهدی مەحمودیان، رۆژنامەوان، ئاماژە دەکات لە ئەو دا ١٥ ژن لە ماوەی خۆپێشاندانی ئەم دواییانەی ئێران بۆ بەندیخانەی قرچەک ڕەوانەکراون.

خانمی لی ویتسن لە ئەو لیدوانەی دا ڕەخنەی گرت کە جیهان لە دۆخی ئێستادا زیاتر سەرنجیان داوەتە ڕێکەوتنی ناوکی تا ئەوەی سەرنج بدرێتە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.

لە ئاکامی قەیرانەکانی ئابوری و ئاشکرابوونی گەندەڵی بەبڵاوی دارایی لە ناوەندەکانی حکومەتی، خۆپیشاندانەکانی گەورە لە زستانی پارەکەوە لە شارەکانی جۆربەجۆری ئێران دەستیان پێکرد. لە ئەو خۆپێشاندانانەدا چەندین کەس کوژران، بەلام دەزگاکانی حکومەتی ئاماری دروست و ڕاپۆرتی تەواو لە مەرگی خۆپێشاندەرانیان بڵاونەکردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG