Accessibility links

ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ: سوریا لە چوار هێرشی ئەمدواییانەدا گازی کیمیایی بەکارهێناوە


ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ هێزەکانی حکومەتی سوریای تاوانبار کرد بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە چوار هێرشی مانگەکانی پێشوودا بە کیمیابارانکردنەکەی چواری مانگی چواریشەوە کە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 100کەس لە خان شەیخون.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ وتیان هێزەکانی حکومەتی سوریا بە سەرکردایەتی بەشار ئەسەد لە مانگەکانی دوانزەی 2016 و مانگی سێی 2017 دا گازی کیمیایی بەکارهێناوە.

کینیث ڕۆثی بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ وتی " بەکارهێنانی گازی کیمیایی لەلایەن حکومەتەوە زیاتر بووە، لە ماوەی شەش مانگدا حکومەت فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر و هێزی وشکانی بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی کلۆرین و سارین لە دیمەشق و هامە و ئیدلیب و ئەلیپۆ، ئەمەش بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە بەشێوەیەکی بەرفراون."

ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ هانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دەدات بانگهێشتی هەموو لایەنەکان بکەن و پێکەوە هەمووان هاریکاری لێکۆڵەرەوەکانی ڕێکخراوەکان بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و سزای ئابوور بخەنە سەر هەر کەس و لایەنێک کە لێکۆڵەرەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیدۆزنەوە و بەرپرسیارێتی هەموو ئەو هێرشە کیمیاییانەی بخەنە ئەستۆ و سزای بدەن.

ڕوسیا شەش جار مافی ڤیتۆی بەکارهێناوە لەدژی هەر بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە بەرژەوەندی حکومەتی سوریای بەشار ئەسەد نەبێت بۆ ئەوەی حکومەتی سوریا بپارێزێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG