Accessibility links

وتەبێژ: حوسییەکان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەر بنکەیەکی سەربازی سعودیە


وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە حوسییەکان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی سعودیە لە شاری خەمیس مەشیتی باشووری وڵاتەکە.

تاوەکو ئێستا بەرپرسانی سعودیە هێرشەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

حوسییەکانی یەمەن بەردەوام لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکەوە سعودیە دەکەنە ئامانج. لەلای خۆشیەوە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دەڵێت بەرپەرچی زۆرینەی ئەو هێرشانەی داوەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵی ئەوەدان ئاگربەست لە سەرانسەری یەمەندا ڕابگەیەندرێت تاوەکو کۆتایی بە جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتە بێت، نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت ئەو جەنگە بۆتە هۆی کەوتنەوەی خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG