Accessibility links

حوسییەکان دەڵێن هێرشەکانیان بۆ سەر سعودیە دەوەستێنن ئەگەر هاوپەیمانێتی سەربازیش هێرشەکانیان بوەستێنن


" وەزیری دەرەوەی " حکومەتەکەی حوسیەکانی یەمەن هیشام شەرەف جەختی لەوە کردەوە هێرشەکانی حوسییەکان دژی سعودیە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن دەوەستێت ئەگەر هاتوو هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن بوەستێنێت.

شەرەف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " سەرەتا پەیامێک ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتیە نوێیەکەی ئەمەریکا و سعودییەکان دەکەم، کاتێک هێرشەکانتان بۆ سەر خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ڕزگاریخوازی نیشتیمانی دەوەستێت، ئێمەش هێرشەکانمان بۆ سەر ئێوە ڕادەگرین."

ئەم قسانەی شەرەف بۆ ڕۆژنامەنووسان وەکو لێدوانێک بوو لەسەر ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی لەمدواییانەدا ئاڕاستەی سعودیە کران و هەروەها شەڕی نێوان حوسییەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن لە ناوچەی مەئرەبی ڕۆژهەڵاتی سەنعا.

ئەوەشی خستەڕوو " دوای دەستپێکردنی شەڕەکەی مەئرەب ، فڕۆکەکانی سعودیە دەستیان کرد بە بۆردومانکردنی هێزەکانمان و ناچارییان کردین وەڵام بدەینەوە."

ڕۆژی دووشەممە هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە ڕایگەیاند بەرچی چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان داوەتەوە کە لە یەمەنەوە بە ئاڕاستەی باشووری سعودیە هەڵدراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG