Accessibility links

حوسیەکان: فڕۆکەخانەی ئەبها و بنکەیەکی ئاسمانی سعودیەمان کردە ئامانج


فڕۆکەخانەی ئەبهای سعودیە

حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە فڕۆکەخانەی ئەبها و بنکەیەکی ئاسمانیان لە شاری خەمیس مەشیتی باشووری سعودیە کردۆتە ئامانج، هاوپەیمانێتی سەربازیش بە ڕابەرایەتی سعودیە دەڵێت بەرپەرچی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەیان داوەتەوە.

وتەبێژی سەربازی حوسییەکان یەحیا سەریع لە تویتەر نوسیویەتی سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئاڕاستەی کۆمەڵێک ئامانجی سەربازی هەڵدراون لە فڕۆکەخانەی ئەبها و بنکەی ئاسمانی مەلیک بن خالد لە شاری خەمیس مەشیتی باشووری سعودیە، وتیشی فڕۆکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە.

هێشتا سعودیە پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە ئایا فڕۆکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە یاخود نا، بەڵام هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە وتی بەیانی ڕۆژی دووشەممە بەرپەرچی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکان دراوەتەوە کە بە ئاڕاستەی خەمیس مەشیت هەڵدراوە.

لەم هەفتانەی دواییدا هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە زیادیکردووە، لە 7 ی مانگی سێدا هاوپەیمانێتیەکە وتی بەرپەرچی کۆمەڵێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی داوەتەوە پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان، لەو ئامانجانەش کۆگایەکی پاشەکەوتکردنی نەوت بووە لە ڕاس تەنور و هەروەها دامەزراوەیەکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG