حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کۆمەڵێک هێرشیان کردۆتە سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ و شوێنە سەربازییەکانی سعودیە.
حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران وتیان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی سەربازی پاشا عەبدولعەزیز لە دەمام و کۆمەڵێک شوێنی سەربازی دیکە لە نەجران و عەسیر. ئاماژەشیان بەوەدا دامەزراوەکانی ئارامکۆیان لە تنورە و ڕابغ و یەنبەع و جازان کردۆتە ئامانج.
لەلای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری سعودیە ئاماژەی بەوەدا " ڕێوشوێنی پێویست " دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی هەناردەی نەوتی سعودیە.
دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری وەزارەتی بەرگری سعودیەوە بڵاویکردەوە حوسییەکان هێرشیان کردۆتە سەر وێستگەیەکی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە پیتڕۆڵیەکان لە ناوچەی جازان لە باشووری وڵاتەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز