Accessibility links

سعودیە بەرپەرچی موشەکێکی حوثییەکان دەداتەوە


سەرکردایەتی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن ڕایگەیاند هێزی بەرگری شاهانەی سعودیە بەرپەرچی موشەکێکی باڵیستیکی حوثییەکانی داوەتەوە و تێکی شکاندووە، موشەکەکە بە ئاڕاستەی شاری جازانی سعودیە هاوێژراوە.

وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە عەقید تورکی مالیکی وتی لە کاتژمێر شەشی ئەم ئێوارەیەدا بە کاتی ناوخۆ هێزی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانێتی موشەکێکی باڵیستیکییان بینیوە کە لەلایەن حوثییەکانەوە لە پارێزگای سەعدەی یەمەنەوە بە ئاڕاستەی خاکی سعودیە هاوێژراوە.

وتیشی هێزی بەرگری ئاسمانی توانی بەرپەرچی موشەکەکە بداتەوە و تێکی بشکێنێت. هەروەها ئاماژەشی بەوەدا لە ئەنجامی تێک شکاندنەکەدا هیچ زیانێکی گیانی ماددی نەکەوتۆتەوە.

مالیکی ئاماژەی بەوەدا ئەم کارە دوژمنکارییانەی حوثییەکان بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئێران پشتیوانیان لێدەکات.

جێی ئاماژەیە هەتاکوو ئێستا حوثییەکان 198 موشەکیان ئاڕاستەی خاکی سعودیە کردووە و هێزی بەرگری ئاسمانی سعودیە توانیویەتی بەرپەرچی زۆرینەیان بداتەوە.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG