Accessibility links

حوثییەکان دووبارە هێرش دەکەنەوە سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای سعودیە


حوثییەکانی یەمەن هێرشی نوێیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای سعودی دوای ئەوەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی سەربازیی بە ڕابەرایەتی سعودیە ناوچەکەکانی دەوروبەری سەنعای پایتەختی یەمەنیان بۆرودمان کرد.

کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوثییەکان ئاماژەی بەوەدا حوثییەکان ژمارەیەک هێرشیان بە فڕۆکەی کاغەز کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی ئەبها لە باشووری سعودیە، ئەمەش دوو ڕۆژ دوای ئەوەی هێرشێکی موشەکیان کردە سەر هەمان فڕۆکەخانە.

هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە وتی بەرپەرچی پێنج هێرشی داوەتەوە کە فڕۆکەخانەی ئەبها و خەمیس موشیتیان کردۆتە ئامانج لە هەمان ناوچەدا.

ڕۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی حوثییەکان موشەکێکیان ئاڕاستەی فڕۆکەخانە سعودیەکە کرد، هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە بەڵێنیدا بە توندی وەڵامیان بداتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کۆمەڵێک ئامانجی سەربازیی حوثییەکانیان لە دەوروبەری سەنعای پایتەخت لەناوبردووە.

ڕوون نیە ئەم هێرشەی ئەمڕۆ زیانی گیانی لێکەوتبێتەوە بەڵام بەرپرسانی سعودی وتیان هێرشە موشەکییەکەی ڕۆژی چوارشەممە بۆتە هۆی برینداربوونی 26 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG