Accessibility links

هاوپەیمانێتی سەربازی: حوثییەکان موشەکیان ئاڕاستەی بەندەری مەخای یەمەنی کردووە


هێزەکانی هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە ئاماژەیان بەوەدا حوثییەکان موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بە ئاڕاستەی شاری مەخای سەر دەریای سوور هەڵداوە و کوژراو وبرینداری لێکەوتۆتەوە.

هێشتا هێرشەکە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حوثییەکان یاخود وتەبێژی هاوپەیمانێتی سەربازی پشت ڕاست نەکراوەتەوە.

سوپای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی " میلیشیاکانی حوثییەکانی سەر بە ئێران تاوانێکی تیرۆریستیان ئەنجامداوە لەڕێی بە ئامانجکردنی شاری مەخاوە، موشەکی باڵیستیکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان هەڵداوە کە زۆربەیان سەرکەوتووانە بەرپەرچ دراونەتەوە، هەندێکیان بەسەر گەڕەک و کەمپی پەنابەران و ناوەندێکی تەندروستی سەر بە پزیشکانی بێ سنووردا کەوتوونەتە خوارەوە."

سەرچاوە سەربازییەکان ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی هێرشەکەوە کۆمەڵێک خەڵک کوژراون. سێ دانیشتوی ناوچەکە بە ڕۆیتەرزیان وت 10 کەس کوژراون و مەدەنیشیان تێدایە، هەروەها وتیشیان ئاگرێک لە کۆگایەکی سەربازی نزیک نەخۆشخانەیەک کەوتۆتەوە لەو بەندەرەدا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە.

دوو سەرچاوەی سەربازی یەمەنی بە ڕۆیتەرزیان وت سێ موشەک بەرپەرچ دراونەتەوە بەڵام چوارەمیان بەر کۆگاکان کەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG