کەناڵی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە بەرگری ئاسمانی سعودیە بەرپەرچی دوو موشەکی باڵیستیکی داوەتەوە بەسەر ڕیازدا کە حوثیەکانی یەمەن هاویشتوویانە.
کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوثییەکان بڵاویکردەوە موشەکەکان وەزارەتی بەرگری سعودیە و ئامانجی دیکەیان کردۆتە ئامانج لە ڕیازی پایتەخت.
مەسیرە وتی " هێزی موشەکی بۆردومانکردنی ناوەندی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری و ئامانجی دیکەی تر لە ڕیاز ڕادەگەیەنێت."
شایەتحاڵێک بە ڕۆیتەرزی وت گوێی لە دەنگی بەلایەنی کەمەوە شەش تەقینەوە بووە و دووکەڵی لە ئاسمانی ڕیاز بینیوە.
هیچ هەواڵێک نیە لەسەر زیانی گیانی و ماددی نیە بەڵام شایەتحاڵێکی دیکە وتی پارچەی بینیوە لەسەر شەقامی بەحی باڵیۆزخانەکان، کە زۆربەی باڵیۆزخانەکان لەسەر ئەو شەقامەن و ژمارەیەکی زۆر بیانی لێ دەژی.
هێشتا هیچ لێدوانێک لەلایەن بەرپرسانی سعودیە و هاوپەیمانێتی لەشکری بە ڕابەرایەتی سعودیە نەدراوە.
جێی ئاماژەیە ئەمە نوێترین هێرشی موشەکی حوثییەکانی یەمەنە بۆ سەر سعودیە و لەم مانگانەی دواییدا چەند جارێک ڕیازیان بە موشەکی باڵیستیکی کردۆتە ئامانج.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز