Accessibility links

هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دەڵێت بەرپەرچی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی حوثییەکانی داوەتەوە


دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری وتەبێژی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیەوە بڵاویکردەوە هێزەکانی هاوپەیمانێتیەکە کە هەوڵدەدەن حکومەتەکەی یەمەن بگەڕێننەوە بۆ سەر دەسەڵات بەرپەرچی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی حوثییەکانیان داوەتەوە کە حوثییەکان بە ئاڕاستەی سعودیە هەڵیانداوە.

وتەبێژەکە وتیشی هیچ کام لە فڕۆکەخانەکان یاخود شوێنە سەربازییەکان ڕووبەڕووی بۆرودمان نەبوونەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوثییەکانی یەمەن لە زاری وتەبێژێکی سەربازی حوثییەکانەوە بڵاویکردەوە حوثییەکان لەڕێی بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کردۆتەسەر فڕۆکەخانەی ئابهای سەبازی لە سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG