Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ ڕازیبوون لەسەر سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر ڕوسیا و ئێراندا


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگدانێکی ئەنجامدا سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیا و ئێران و کۆریای باکووردا و لە ئەنجامدا زۆرینەی دەنگەکان ڕازی بوون لەسەر سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر ئەو وڵاتانەدا.

لەگەڵ بەردەوامبوونی دەنگدانەکەدا 388 ئەندامی ئەنجومەنەکە ڕازی بوون لەسەر سەپاندنی سزاکان و تەنها دوو ئەندام ڕازی نەبوون. وابڕیاریشە کۆنگرێسیش ڕەامەندی خۆی دەرببڕێت لەسەر پڕۆژە یاساکە و دواتر بنێردرێت بۆ کۆشکی سپی بۆ ئەوەی سەرۆک ترامپ پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات.

بەرپرسەکانی کۆنگرێس ڕۆژی دانیشتنەکەیان دیاری نەکرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاساکەی ئەنجومەنی نوێنەران.

کۆشکی سپیش ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ هێشتا بڕیاری لەسەر ئەوە نەداوە کە ئایا پڕۆژە یاساکە پەسەند دەکات یاخوود نا.

XS
SM
MD
LG