Accessibility links

هوک: جێگرەوەی قاسم سولەیمانی هەمان چارەنووسی دەبێت ئەگەر ئەمەریکیەکان بکوژێت


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی الشرق الأوسط وتی جێگرەوەی قاسم سولەیمانی هەمان چارەنووسی دەبێت ئەگەر پەیڕەوی هەمان بەرنامەی سولەیمانی بکات.

دوای کوژرانی سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغداد، تاران بەپەلە ئیسماعیل قانی وەکو سەرکردەی نوێی فەیلەقی قودس دیاریکرد، فەیلەقی قودس یەکەیەکی بەرپرسە لە ئەرکەکانی دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئێران. ئیسماعیل قانی بەڵێنیدا لەسەر هەمان بەرنامەی سولەیمانی بڕوات.

هوک بە ڕۆژنامەکەی وت " ئەگەر قانی بەردەوام بێت لە پەیڕەویکردنی بەرنامەی کوشتنی ئەمەریکییەکان، ئەوا ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس دەبێتەوە."

لە چاوپێکەوتنێکدا لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس هوک وتی " سەرۆک ترامپ چەند ساڵێکە بە ڕوون و ئاشکرا دەڵێت هەر هێرشێک بۆ سەر ئەمەریکییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، وەڵامێکی توند دەدرێتەوە."

وتیشی " ئەمە هەڕەشەیەکی نوێ نیە، هەمیشە سەرۆک وتوویەتی بە توندی وەڵام دەدەینەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، پێم وایە ڕژێمی ئێران ئێستا تێدەگات لەوەی ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ئەمەریکا و ڕزگاریشی ببێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG