Accessibility links

هوک: ئەمەریکا گوشارەکانی سەر ئێران چڕتر دەکاتەوە


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک وتی ئەمەریکا گوشارەکانی سەر ئێران چڕتر دەکاتەوە دوای هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، بەڵام وتیشی واشنتن هەوڵدەدات هاوپەیمانێتیەکی جیهانی دروست بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و " ژیرانە " مامەڵە دەکات.

لە کۆنگرەیەکدا لە نیویۆرک برایان هوک وتی " ئێران بەم هێرشەی سنووری سەروەری وڵاتێکی دیکەی بەزاندووە."

هوک ئاماژەشی بەوەدا ئەمەریکا هەوڵدەدات لەڕێی دیبلۆماسیی و هەوڵی کۆمەڵێک لایەنەوە دۆسیەکە چارەسەر بکات، وتیشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش ڕۆڵی تیایدا دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG