Accessibility links

لە هۆنگ کۆنگ هەزاران کەس لەدژی دەستگیرکردنی چالاکەوانان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن


هەزاران کەس لە هۆنگ کۆنگ ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ خۆپیشاندان لەدژی دەستگیرکردنی سێ چالاکەوانی گەنجی دیموکرات خواز.

ڕۆژی پێنجشەممە جۆشوا ۆنگی تەمەن 20 ساڵ و نەیثن لۆی 24 ساڵ و ئالێکس شۆوی 27 ساڵ بە تۆمەتی کۆبوونەوەی نایاسایی شەش بۆ هەشت مانگ زیندانی کران.

هەزاران کەس بەرەو دادگاکە کەوتنە ڕێ بۆ سەرەکۆنەکردنی دەستگیرکردنەکان.

سەرکردەی پێشووی خوێندکاران لێستەر شوم کە یارمەتی خۆپیشاندانەکەی دابوو وتی ڕێژەی خۆپیشاندەران لە "جووڵانەوەی چەتر"یساڵی 2014 وە کە بووە هۆی داخستنی شەقامەکانی بۆ ماوەی 79 ڕۆژ تا ئێستا بەرزترین بووە.

شوم وتی " ئەمە شکستی تەواوی پلانەکانی حکومەتی هۆنگ کۆنگ و سیستمی شیوعی چین و وەزارەتی داد دەردەخات لە هەوڵیاندا بۆ ڕێگەگرتن لە گەلی هۆنگ کۆنگ بۆ بەردەوامبوونیان لە بەشداریکردن لە سیاسەت و خۆپیشاندان دژی بەکارهێنانی یاساکان و سزا توندەکان."

بەپێی خەمڵاندنی پۆلیسی هۆنگ کۆنگ ژمارەی خۆپیشاندەران گەیشتۆتە 23 هەزار کەس.

خۆپیشاندەران پۆستەرێکی گەورەیان پێبوو لەسەری نوسرابوو " تاوان نیە ئەگەر لەدژی دیکتاتۆریەت بجەنگین." هاواریان دەکرد دەیانووت " هەموو زیندانیە سیاسیەکان ڕزگاربکەن، ئێمە ترسمان نیە و پەشیمانیش نین."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG