Accessibility links

پۆلیسی هۆنگ کۆنگ 53 چالاکەوانی دیموکراتخواز دەستگیردەکات


لەمیانەی خۆپیشاندانەکاندا لە هۆنگ کۆنگ، پۆلیسی شارەکە 53 چالاکەوانی دیموکراتخوازیان دەستگیرکرد لەکاتێکدا سەدان چالاکەوان ڕژانە سەر شەقامەکان.

پۆلیسی هۆنگ کۆنگ وتی 36 پیاو و 17 ئافرەت بەهۆیگردبوونەوەی نایاسایی و مۆڵەت پێنەدراوەوە دەستگیرکراون. ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هۆنگ کۆنگ بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە نابێت گردبوونەوە لە 8 کەس زیاتر بێت، بەڵام خۆپیشاندەران گوێیان نەداوەتە ڕێکارەکانی حکومەت و بەردەوام بوون لە ناڕەزایی دەربڕین.

بەهۆی پلانی چینەوە بۆ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا، لە ڕۆژانی داهاتوودا خۆپیشاندانی دیکەش دەکرێت. دیموکراتخوازانی هۆنگ کۆنگ ترسی ئەوەیان هەیە سەپاندنی ئەو یاسایە بەسەر هۆنگ کۆنگدا ببێتە هۆی لەناوبردنی هەموو جۆرە ئازادییەک لە هۆنگ کۆنگ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG