Accessibility links

پۆلیسی هۆنگ کۆنگ 5 کەس لە ئەندامانی ڕۆژنامەی دیموکراتخوازی ئاپڵ دەیلی دەستگیردەکات


پۆلیسی هۆنگ کۆنگ لەژێر یاسای ئاسایشی نیشتیمانی شارەکەدا هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسەکانی ڕۆژنامەی دیموکراتخوازی ئاپڵ دەیلی و پێنج کەسیان دەستگیرکرد، بەڕێوبەری ڕۆژنامەکەش ڕایان لۆ یەکێک بوو لەوانەی کە دەستگیرکران.

ئەم دەستگیرکردنانە نوێترین ئەرکەکانی پۆلیسی هۆنگ کۆنگە کە تیایدا ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی شارەکەیان کردۆتە ئامانج.

ڕۆژنامەکە هەمیشە وەکو چقڵێک بووە بۆ چین و بە ئاشکرا پشتیوانی لە جوڵانەوەی دیموکراتخوازەکانی هۆنگ کۆنگ کردووە.

پۆلیس وتی ئەو پێنج کەسە بە تۆمەتی " پیلانگێڕان لەگەڵ وڵاتێکی بیانی یاخود لایەنێکی ناوخۆ بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی " تۆمەتبارکراون.

ڕۆژنامەکە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ڕاستەوخۆ ئەو کاتەی گواستۆتەوە کە پۆلیس تەوقی بیناکە دەدەن و بە ناو بیناکەدا دێن و دەچن.

جێی ئاماژەیە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو پەکین یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا سەپاند، ئەوەش بەمەبەستی سەرکوتکردنی دیموکراتخوازەکانی هۆنگ کۆنگ کە لە ساڵی 2019 دا خۆپیشاندانێکی گەورەیان دژی چین ئەنجامدا.

ئەوانەی لەژێر یاسای ئاسایشی نیشتیمانیدا تۆمەتبار دەکرێن ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن دەبنەوە، هەندێکیان دەگاتە ئاستی زیندانیکردنی تا هەتایی، زۆرینەشیان داواکانیان بۆ بەربوون لە زیندان بە کەفالەت ڕەت دەکرێتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG