Accessibility links

چالاکەوانانی دیموکراتخواز لە هۆنگ کۆنگ بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان


خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ لە ڕۆژی کرسمسدا ڕژانە ناو بازاڕەکانی شارەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ دیموکراتیەت دووپات کردەوە، هەروەها پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنیان.

خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ هێشتا بەردەوامن سەرەڕای ئەوەی مانگی ڕابردوو کاندیدەکانی دیموکراتخوازەکان بەزۆرینەی دەنگ لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

بەڵام ئەو سەرکردانەی هۆنگ کۆنگ کە هێشتا پشتیوانی لە چین دەکەن هیچ سازشێکیان بۆ خۆپیشاندەران نەکردووە سەرەڕای ئەوەی دانیان بە شکستی خۆیاندا ناوە لە هەڵبژاردنەکاندا.

سەدان خۆپیشاندەر بە جلوبەرگی ڕەش و ماسکەوە لە سەرتاسەری شارەکەدا ڕژانە ناو بازاڕەکانەوە و دەیانگوت " هۆنگ کۆنگ ئازاد بکەن."

بەڕێوبەری جێبەجێکاری هۆنگ کۆنگ کاری لام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی زۆرێک لە دانیشتوانی هۆنگ کۆنگ و گەشتیاران توشی نائومێدی بوون بەهۆی ئەوەی " ئاهەنگەکانی شەوی کرسمسیان لێ تێکچووە."

وتیشی " لەمجۆرە کارە نایاساییانە نەک تەنها کەشی ئاهەنگێڕانی تێکدا بەڵکو کاریگەرییەکی نەرێنیشی هەبوو لەسەر کۆمپانیا ناوخۆییەکان."

لیژنەی نەخۆشخانەکانی هۆنگ کۆنگ ئاماژەی بەوەدا شەوی سێشەممە 25 کەس برینداربوون و لەنێویشیاندا پیاوێک هەبووە دوای ئەوەی لە دەست پۆلیس هەڵهاتووە لە بینایەکی دوو نهۆمییەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG