Accessibility links

حەسەن نەسروڵا: کارەکانی ئەمەریکا لە سوریا پشتیوانی لە ڕێکخراوی داعش دەکات


سکرتێری گشتی کۆمەڵەی حیزوڵای لوبنانی حەسەن نەسروڵا وتی ئەمەریکا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ڕێکخراوی داعش دەکات لە سوریا بەوەی کە ڕێگە نادات سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی پێشڕەوی بکەن لە هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای سوریادا.

فڕۆکەکانی ئەمەریکا لەمساڵدا ئەو هۆزە سوریانەی کردۆتە ئامانج کە حکومەتی سوریا پشتیوانیان لێدەکات لە ڕۆژئاوای سوریا و بەرەو هاوپەیمانە ناوخۆییەکانی ئەمەریکا پێشڕەوییان دەکرد.

نەسڕوڵا وتی ئەمەریکا کۆسپ دەخاتە بەردەم سوپای سوریا لە جەنگیدا بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەکانی لەژێر دەستی داعش.

وتی " هیرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا ڕێگە لە سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی دەگرن بۆ پێشڕەویکردن بە ئاڕاستەی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستی داعشدان." جێی ئاماژەیە واشنتن حیزبوڵای لوبناننی وەکو کۆمەڵیکی تیرۆریستی لەقەڵەمداوە.

لێدوانەکانی نەسڕوڵا دوای ئەوە هات بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بیر لەوە دەکاتەوە سزا بسەپێنێت بەسەر ئێراندا بەهۆی ئەوەوە کە پشتیوانی لە حیزبوڵا دەکات و ئەوەش لە کاتێکدا دێت کۆنگرێس خۆی ئامادە دەکات بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر حیزبوڵا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG