Accessibility links

خانمی هیلەری کڵینتن، و هێندێک لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا لە بۆنەی سوێندخواردنی سەرۆکایەتی دا بەشدار دەبن


سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بێڵ کڵینتن و خانمی هیلەری کڵینتن، کاندیدای سەرۆکایەتی، ٩ی مانگی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی

ئەگەرچی رێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکایەتی وەک ئەوەی پێش بینی دەکرا ناچێتە پێش، بەڵام بێل کڵنتن و خانمی هیلەری لە بۆنەی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد تڕامپ لە کۆنگریسی ئەمەریکا لە ٢٠ی مانگی ١ی ساڵ دا بەشداری دەکەن، وەک ڕۆژی سێشەمە هاوکارانی کلینتنەکان پشتڕاستیان کرد.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی لوس ئانجلێس تایمز، بەشداریکردنی خانمی هیلەری کڵینتن، بە تایبەتی، هێمایەکی گرنگ بۆ گوازتنەوەی بە ئاشتی دەسەلات لە ئەمەریکادایە، سەرەڕای ئەوەی یەکێک لە هەرە ناخۆشترین هەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی لە ئەم دواییانە دا ڕوویدا.

٧ی مانگی ١ی ٢٠٠٩ کۆشکی سپی، سەرۆکانی پێشووی ئەمەریکا: بوش (باب)، سەرۆک ئۆباما، جۆرج بوش،کڵینتن، کارتێر لە کۆشکی سپی
٧ی مانگی ١ی ٢٠٠٩ کۆشکی سپی، سەرۆکانی پێشووی ئەمەریکا: بوش (باب)، سەرۆک ئۆباما، جۆرج بوش،کڵینتن، کارتێر لە کۆشکی سپی

هەروەها جۆرج بوش سەرۆکی پێشوو و خانمەکە لۆرا هەواڵیان دا کە بڕیاریان داوە لە بۆنەی سوێندخوردنی سەرۆکایەتی دانۆڵد تڕامپ دا بەشداری بکەن.

جۆرج بوش، چل و سێهەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو هەواڵەی لە لێدوانێکی رۆژی سێ شەمەدا ڕاگەیاند.

لە ئەو لێدوانە دا هاتوە: سەرۆک بوش و هاوسەری لە پەنجا و هەشتەمین بۆنەی سوێندی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە بیستەمی یەکەم مانگی ٢٠١٧ لە شاری واشنگتن دا بەشداری دەکەن. ئەوان لە ئەوە کە دەتوانن گەواهی ڕاگوێزتنی ئارامی دەسەڵات، کە پایەیەکی بە هێزی دێمۆکراسی ئەمەرکایە، و هەروەها سوێندی سەرۆکایەتی تڕامپ و جێگرەکەی بەڕیز پێنس بن، گەلێک خۆشحاڵن."

پێشتر جیمی کارتێر سەرۆکێکی دیکەی پێشووی ئەمەریکا هەواڵی دا کە لە بۆنەی سوێندخواردنی سەرۆکایەتی بەڕێز تڕامپ دا بەشداری دەکات.

گوتەبێژی بوش (باب) ڕایگەیاندبوو بەرێز بوش کە ئێستا تەمەنی ٩٢ ساڵە لە بۆنەی سوێند خواردنی ىەڕێز تڕامپ دا بەشداری ناکات.

بە گویرەی نەریتی بۆنەی سوێند دانی سەرۆکایەتی کە لە ٢٠ مانگی ای ساڵ بەڕێوەدەچیت، بانگ هێشتنی هەموو سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا دەکرێت تا لە ئەو بۆنەیەدا بەشداری بکەن..

XS
SM
MD
LG