ئێران به توندی ڕه‌خنه‌ی گرتووه له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به دانانی ڕاپۆرتنوسی تایبه‌تی تا له‌مه‌ڕ پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران بکۆڵێته‌وه.
پێنجشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاره‌که‌ی په‌سندکرد و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له توندکردنی گوشار له‌سه‌ر جودابیرانی سیاسی و زیادبوونی ژماره‌ی له‌سێداره دراوان له ئێران.
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی، عه‌بدوڵڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران بنکه له نه‌روێژ ده‌ڵێت به ده‌رکردنی بڕیاره‌که کۆمه‌ڵگای جیهانی جارێکی تر دانی پیانا که کۆماری ئیسلامی جیگای باوه‌ڕ نیـیه و مافه‌کانی مرۆڤ به ڕاده‌یه‌کی زۆر پێشێل ده‌کات و پابه‌ندی هیچ پێواره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی نیـیه.