کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌مارۆکان کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئێران‌دا دیاره به‌ڵام شتی زیاتر ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخرێته سه‌ر کۆماری ئیسلامی له‌به‌ر پڕۆگرامی ناو‌کی. دووشه‌ممه، جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا دێڤد کۆهن که له سه‌ردانی ئیسرائیلدایه، له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕادیۆی له‌شکری ئیسرائیل گوتی،" گه‌مارۆکان کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌بووه، به‌ڵام من ده‌زانم پێویسته کاری زیاتر ده‌بێت بکرێت."
کۆهن به سه‌ردان له ئیسرائیله 2 هه‌فته پێش به‌رێوه‌چونی گه‌ڕێکی تری گفتوگۆکانی ناو‌کی نێوان ئێران وهێزه‌کانی جیهان که له مۆسکۆ به‌ڕێوه ده‌چن.
له لا‌یه‌کی تر‌ه‌وه یه‌کشه‌ممه، ڕێبه‌ری باڵای دینی ئێران ڕۆژئاوای تاوانبار کرد به درۆکردن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران و گوتی مه‌به‌ستیان شاردنه‌وه‌ی گر‌فته‌کانی خۆیانه.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی گوتی ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا ده‌بێت لێ بترسیت ئێرانی ناو‌کی نیه به‌ڵکو ئێرانی ئیسلامییه.
شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عه‌بدوڵا حیجاب ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که خامنه‌یی ده‌ڵێت ئێرانی ناو‌کی جێگای مه‌ترسی نییه، جێگای گومانه چونکه تائێستا کرداری کۆماری ئیسلامی نیشانی داوه به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی ڕه‌فتاری کردووه.
حیجاب هه‌روه‌ها ده‌ڵێت گه‌مارۆی زیاتری ئابوری زۆرتر کاریگه‌ری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا دا هه‌یه تابه‌سه‌ر سیاسه‌ت و کاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکدا هه‌بووه تا به‌رنامه و پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ڕژێم و ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕۆژئاو ا به جددی هه‌نگاو بنێت ده‌توانێت زۆر کاریگه‌رانه باری ئێران بگۆڕێت و هه‌م له بواری ئه‌تۆمی و هه‌م له بواری سیاسه‌تی (ده‌ست درێژکارانه‌ی) ئیران کاریگه‌رانه‌تر پێشی بگرێت.