چوارشه‌ممه، به‌ریتانیا بڕیاری داخستنی باڵوێزخانه‌ی له تاران دا‌و و فه‌رمانی دا به کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌موده‌ست باڵوێزخانه‌ی له به‌ریتانیا دابخات، ئه‌مه‌ش دوا به‌دوای شاڵاوێک بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی له تاران دێت.
سێ شه‌ممه، خۆپـیشـانده‌رانی ئێرانی شـاڵاویان برده سه‌ر دوو باڵه‌خانه‌ی دیپـلۆماتیکی به‌ریتانیا له تاران، وه‌ک وه‌ڵام به سـزای نوێی ئابوری به‌ریتانیا به دژی ئێران که هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند له‌به‌ر پـرۆگرامی به‌رگومانی ناو‌کی بۆ سـازکردنی چه‌کی ناو‌کی.
عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و باوه‌ڕه‌دایه بێگومان شاڵاوبردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا کاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌کانی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانانی تا گوشار بخه‌نه سه‌ر ئێران وبیهێننه سه‌ر ڕێگای ڕاست.
حیجاب ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی سێشه‌ممه به‌دژی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا کرا، خامنه‌یی لێی به‌رپرسیاره. ئه‌و ده‌ڵێت کارێکی وا ڕێکخراو هی کۆمه‌ڵێک خوێندکار نه‌بوو، به‌ڵکو کارێک بوو له لایه‌ن خامنه‌یی، به‌سیج و سوپا پلانی بۆ کێشرابوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:13 خوله‌كه.