Accessibility links

چەکداران ئەفسەرێکی پۆلیس و ئەندامانی خێزانەکەی لە پاکستان دەکوژن


بەرپرسانی پاکستان وتیان دوو چەکدار کە ماتۆڕیان پێبووە بە فیشەک ئەفسەرێکی باڵای پۆلیس و خێزانەکەی و کوڕەکەیی دەکوژن و نەوەکەشی بریندار دەکەن لە هەرێمی بلوخستان لە باشووریڕۆژئاوای پاکستان.

پۆلیس وتی چەکدارەکان تەقەیان لە ئوتومبێلی سەرۆکی پۆلیسی ناوچەکە محەمەد ئیلیاس کردووە و کە خێزانەکەی تێدابووە لە ڕێگەیاندا بووب بۆ کوێتای پایتەختی بلوخستان. پۆلیس وتیشی نەوەکەی کە تەمەنی تەنها چوار ساڵە لە هێرشەکەدا ڕزگاری بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بەرپرسان دەڵێن ئێستا هێرشەکان بۆ سەر پیاوانی ئاسایش لە بلوخستان زیادی کردووە دوای ئەوەی لە مانگەکانی ڕابردوودا پێنج کردەوەی خۆکووژی و هێرش کراونەتە سەر پۆلیسی بلوخستان.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە. لەو ناوچەیەدا کە سنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و ئێراندا چەکدارە توندڕەوەکانی سوننە و قاعیدە و داعش و تاڵیبان چالاکن تیایدا.

لەوێ جیاخوازەکان داوای بڕێکی زیاتر لە گاز و سامانی ناوچەکە دەکەن.

هەرێمی بلوخستان دەکەوێتە دڵی میحوەری داراییەوە کە وابڕیارە بە ڕۆژئاوای چین و بەندەری گوادری باشووری پاکستانەوە بلکێنرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG