Accessibility links

ئەمەریکا بڕی ملیۆنان دۆلاری وەکو خەڵات داناوە بۆ هەر کەسێک کە یارمەتیان بدات لە دەستگیرکردنی دوو بەرپرسی کۆمەڵەی حیزبوڵای لوبنانی و فشارەکانی سەر کۆمەڵەکە زیاد دەکات کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و ماوەیەکی درێژە ئەمەریکا وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە قەڵەمیداون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند حکومەت نزیکەی 7 ملیۆن دۆلار وەکو خەڵات دەداتە هەر کەسێک کە زانیارییان بداتێ لەسەر تەڵاڵ حەمیەی سەرکردەی یەکەی ئەرکەکانی دەرەوەی حیزبوڵا و نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاریش وەکو خەڵات دەداتە هەر کەسێک کە زانیاری بداتێ لەسەر فواد شوکور کە ئەویش یەکێکە لە لایەنە سەربازییە گرنگەکانی حیزبوڵا.

بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی دژە تیرۆر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوە وتیان پێیان وایە حیزبوڵا دەیەوێت تواناکانی خۆی پەرە پێبدات بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ناو ئەمەریکادا و ئەمەریکا بەرپەرچی چالاکییەکانیان دەداتەوە لەناو وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG