به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا په‌یوه‌ندی ئاسایی بن.
له میانه‌ی سه‌ردانێکدا بۆ ئاژانسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشنتن، هێمن هه‌ورامی گوتی ئێمه ڕێگه‌مان نه‌داوه و ڕێگه‌ش ناده‌ین خاکی هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌لاماردانی وڵاتانی دراوسێ به‌کار بهێنرێت.
به‌رێز هه‌ورامی هه‌روه‌ها گوتی هه‌رێمی کوردستان به‌شێک نیـیه له گرفتی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان یان ئێران و پژاک و هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت ببێت "به به‌شێک له چار‌ه‌سه‌ر، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئاشتیانه."
ناوبراو گوتیشی ئه‌گه‌ر تورکیا و په‌که‌که یان ئێران و پژاک بڕیاریان دابێت به شه‌ڕ کێشه‌کانیان یه‌کلابکه‌نه‌وه، ده‌بێت ئه‌م شه‌ڕه له کوردستان دووربخه‌نه‌وه "چونکه ئه‌وله‌ویه‌تی گرنگ بۆ ئێمه ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستانه."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕێبازه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت فاکته‌رێکی به‌هێز بێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پرۆسه‌ی دیموکراسی له هه‌ر وڵاتێک‌دا. به‌ڵام به‌ڕێز هه‌ورامی گوتی " چۆن ئۆپۆزسیۆن باوه‌ڕی به میکانیزمه دیموکراسیه‌کان هه‌یه وله رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆته ئۆپۆزسیۆن، ده‌بێت ئاوه‌هاش باوه‌ڕی به ئه‌نجامی میکانیزمه دیموراسیه‌کان هه‌بێت."
به‌ڕێز هه‌ورامی هه‌وه‌ها گوتی یه‌كێک له ئامانجه‌کانی سه‌ردانی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا "ده‌رخستنی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌یه که له هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا هاتوونه‌ته پێش."
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.