هه‌ر چه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا شوێن و کاتی به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یه دیاری نه‌کراوه.
په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراقدا حه‌سه‌ن جیهاد ده‌ڵێت ئاماده‌کاریـیه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامن و کوردیش کارنامه‌ی داواکاری خۆی ده‌بێت.
به‌ڕێز جیهاد ده‌شڵێت پێده‌چێت لیستی ئه‌لعێراقیه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به داواکاریـیه‌کانی کورد گۆڕیبێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه.